لە هەولێر مامۆستایەک بە بڕوانامەی بنەڕەتییەوە بە زۆر دەگوازرێتەوە بۆ ئامادەیی
- کوردستان
- 17 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، مامۆستایەکی قۆناغی بنەڕەتی بێ ئاگاداری خۆی دەگوازرێتەوە قوتابخانەیەکی ئامادەیی، لەکاتێکدا کە بڕوانامەکەی ڕێگەی پێدەدات تەنیا وانە بە پۆلەکانی یەک تا نۆی بنەڕەتی بڵێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستا یونس ئەبوبەکر، کە دەرچووی بەشی ئینگلیزیی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە و خاوەنی 17 ساڵ خزمەتە لە بواری پەروەردەدا، ئەمساڵ تووشی کێشەیەکی سەیر بووەتەوە. بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، بەبێ ئاگاداری و ویستی خۆی، لە قوتابخانەی بنەڕەتییەوە گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەیەکی ئامادەیی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مامۆستا یونس ئەبوبەکر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "من 17 ساڵە خزمەتم هەیە و مامۆستای ئینگلیزی بووم لە قوتابخانەی شاکاری بنەڕەتی لە گەڕەکی عەدالە. ئەمساڵیش بەبێ هیچ کێشەیەک موباشەرەی خۆم کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن. بەڵام لەناکاو ئاگادار کرامەوە کە دەبێت بچم لە قوتابخانەیەکی زۆر دوورتر لە ماڵەکەی خۆم وانە بڵێمەوە."
زانیاریی زیاتر: مامۆستا یونس وتی: "لەوەش سەیرتر ئەوەیە، من مامۆستای بنەڕەتیم، کەچی پێم دەڵێن: بڕۆ لە قوتابخانەی 'وانی ئامادەیی کوڕان' لە گەڕەکی ژیان، وانە بڵێوە. من بڕوانامەکەم لە ئاستی ئامادەییدا نییە. ئەگەر وانە بڵێمەوە، نەوەیەکی خراپ و بێ زانیاری دروست دەکەم. بۆیە نامەوێت عەیبدار ببم و داواکارم بمگەڕێننەوە شوێنی خۆم."
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، لەبارەی ئەم بابەتەوە ڕایگەیاند: "با مامۆستا یونس سەردانێکمان بکات، ئێمە چارەسەرێکی بۆ دەدۆزینەوە و هاوکاری دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






