ئاڤای خەڵک؛ نۆ ساڵە ژمارەیەک دووکان لە سلێمانی داخراون 13 ملیۆن دینار پارەی کارەبایان لەسەر ئەژمار کراوە
- کوردستان
- 17 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک دووکان لە شاری سلێمانی نزیکەی نۆ ساڵە داخراون و هیچ کارەبایان بەکارنەهێناوە، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا ئاگادار کراونەتەوە کە بڕی 13 ملیۆن دینار قەرزدارن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە خاوەنی دووکانەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبامان کردووە و لیژنەکان هاتوون و ئاسایشیش پشتڕاستی کردووەتەوە، کە ئەم کارە بە هەڵەکراوە و مافیان بە ئێمە داوە، نووسراو کراوە بۆ وەزارەتی کارەبا، دوای دڵنیابوون نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە کە پارەکانیان لەسەر ئەژمار نەکرێت، ئەوەی ئێمەی بێزار کردووە، ماوەیەکی زۆرە نووسراو دەکەن و کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکراوە.
کێشەکە تەنیا هی یەک کەس نیە بەڵکو 78 دووکاندار ئەم کێشەییەیان هەیە لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: قارەمان سلێمان، بەڕێوەبەری فرۆشتنی وزە لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو کەسەی بڵێ پارەمان بۆ هاتووەتەوە و دووکانەکانمان داخراوە، دەبێت بەڵگەی لابێت و بۆمان بهێنی ئێمەش بەدواداچوون دەکەین و چارەسەری دەکەین.
سەبارەت بەو کەسانەی بەهەڵە پارەیان لەسەر ئەژمار کراوە، پێشتر بەپێی ڕێنمایی نەماندەتوانی چارەسەری بکەین، بەڵام ئێستا پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان کراوە ئەو ماوەیە ئەو کەسانەی بەهەڵە پارەی کارەبایان لەسەر ئەژمار کراوە نووسراویان بۆ دەکرێت و ئەگەر سەلمێندرا کە بەهەڵە ئەژمار کراوە لەسەریان لادەبرێت و پارەیان لێوەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە