
لۆگۆی کوردستان فاوندەیشن
ئاڤا نیوز
ژینگەدۆستی بۆ قوتابخانەکان، پڕۆژهیهكی نوێی پەروەردەیی و ژینگەیی كوردستان فاوندهیشنه و 100 قوتابخانە سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: کوردستان فاوندهیشن، کە تۆڕێکی ڕێکخراوی ناحکومیی قازانج نەویستە، پڕۆژەی چاککردنی باخچە و ئاوی پاکی خواردنەوەی بۆ 100 قوتابخانەی حکومی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ قوتابخانەکان و چاککردنی باخچە و ئاوی پاکی خواردنەوە، دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و پاڵپشتیکار بۆ کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکە: گوتیشی، کوردستان فاوندەیشن هاوکارێکی گرنگی کەرتی پەروەردە بووە لە پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردن، ئەو ئەپلیکەیشنەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی لە قوتابخانە حکومییەکان نمرەی لێوەردەگرنەوە، کوردستان فاوندەیشن پاڵپشت بوو لە بەگەڕخستن و بەڕێوەبردنەکەی.
زانیاریی زیاتر: ساکار عومەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤا میدیای گوت، کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ قوتابخانەکان، بایەخ بە درەخت و چیمەنی باخچەی قوتابخانەکان دەدات، هەوڵدەدات ڕێژەی سەوزایی قوتابخانەکان بەرز بکاتەوە، فلتەری پاککردنەوە بۆ تانکیی ئاوی خواردنەوەی ئەو 100 قوتابخانەیە دادەنێت، ئەمەش سوود بە تەندروستی قوتابییەکان دەگەیێنێت و لە نەخۆشی بە دووریان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






