
دیمەنی مامۆستایەک لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە کار بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی مامۆستایانی خانەنشین دەکات، کاری لە پێشینە بۆ مامۆستایانی میلاکە و گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ، نزیکەی 10 هەزار مامۆستا خانەنشین بوون، بەشێکیان کەس و کاری شەهیدی پلە و یەک و پلەدوون نووسراوی درێژکردنەوەی خزمەتیان بۆ کراوە، بەڵام هێشتا بۆشایی ماوە و وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە پڕیان دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران هەریەک لە وەزیری پەروەردە، پلاندانان و خوێندنی باڵای ڕاسپارد، تا پێکەوە میکانیزمێک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بۆشایی لە پەروەردەدا دروست نەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت، "لیژنەیەک بە فەرمانی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە پێکهێنراوە، بەناوی لیژنەی ڕێکخستنی میلاک، کاری لە پێشینە بۆ مامۆستای میلاکە ئەو بۆشاییانە بە ئەوان پڕدەکرێتەوە، واتا ئەگەر سێ مامۆستای عەرەبی لەیەک ناوەندی خوێندن هەبێت و بەشە وانەیان کەم بێت، یەکێکیان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێک کە پێویستی بە مامۆستای ئەو بابەتە هەبێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، مامۆستای دیکە وەک وانەبێژ دانانرێت، تەنیا لەیەک باردا نەبێت، ئەگەر مامۆستایەکی گرێبەست واز بهێنێت، وانەبێژێک دەخرێتە شوێنی لەم بارەشدا کاری لە پێشینە بۆ وانەبێژانی لەکارلادراوە.
ئەمەش بزانە: 120 هەزار مامۆستای میلاک هەن بەوانەی خانەنشینانەوە، ئێستا بە مامۆستایانی گرێبەستەوە دەگاتە 110 هەزار مامۆستا، بەڵام مامۆستای میلاک لە ڕێژەی پێویست زیاترە و لیژنەی ڕێکخستن گواستنەوەی میلاکیان لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە بۆ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






