
دیمەنی شاری سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات و دووپاتی دەکاتەوە لە 21ـی ئەم مانگەوە ژمارەیەک ڕێکاری نوێ جێبەجێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: 21ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەستیان بە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن چەند ڕکارێکی نوێ جێبەجێ دەکرێن و هاتووچۆی بەشێک لە شەقامەکان ڕێکدەخرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێنمایی و ڕێکارە نوێیەکانی هاتووچۆی سلێمانی بەمجۆرە دەبێت:
یەکەم: لە ڕۆژی یەکشەممە 21ـی ئەم مانگەوە ، هەموو ڕۆژێک لەکاتژمێر 07:30 بۆ 08:30 بەیانی هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەکان بۆ ناو شاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەکان و سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود قەدەغە دەکرێت، ئەم ڕێکارە ڕۆژانی هەینی ناگرێتەوە.
دووەم: پێویستە شۆفێران ڕەچاوی خێراییەکان بکەن لەناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەردەم سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، ئاگاداری زیاتریان هەبێت بۆمنداڵان و پیادە ڕەوەکان.
سێیەم: شۆفێرانی ئەو پاسانەی منداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە دەبێت ڕەچاوی ژمارەی یاسایی قوتابیان لەناو پاسەکانیان بکەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن، ڕێگەش بە منداڵان نەدەن بەشێک لەجەستەیان لەجامەکان دەربکەن، لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابخانەکان ئاستەنگ و قەرەباڵغی دروست نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دووپاتی دەکاتەوە هەر شۆفێرێک پابەندی ئەم ڕێنمایی و ڕێکارانە نەبێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






