وەزیری پەروەردە: زیاتر لە 300 مامۆستا و وانەبێژی لادراو گەڕێنراونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن
- هەواڵ
- 18 ئەیلوول

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی پێویستی، مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو دەکرێن بە گرێبەست و لەماوەی داهاتوو ژمارەیەکی دیکەش دەگەڕێنرێنەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2014 ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ بە هۆکارەکانی هاتنە شوێنی میلاک، منداڵبوون یان وازهێنان دابڕاون و ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار کەسە، لە وەزارەتی پەروەردە داتابەیسێک هەیە، زانیاریی مامۆستا وانەبێژە دابڕاوەکانی تێدا تۆمارکراوە، هەر کاتێک پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێویستیان بە مامۆستا هەبوو، بەپێی داواکارییەکانیان ئەو مامۆستایانە بە گرێبەست دادەمەزرێن، بەشێکی دیکە بەهۆی مۆڵەتی ساڵانە یان مۆڵەتی دایکایەتی دابڕاون.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئاڤای گوت، "لەمانگی 11ـی 2024 بەدواوە بۆ ماوەی شەش مانگ، زیاتر لە 300 مامۆستای لەکارلادراو یان وانەبێژی دابڕاو لە ناوەندەکانی خوێندن دانراونەتەوە، کار لەسەر زیاتر لە 150ـی دیکەش دەکرێت و لەماوەی داهاتوو دەستبەکاردەبنەوە."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی میکانزمێکی گونجاو ڕێکخستنی میلاکاتی بۆ پڕکردنەوەی مامۆستایانی خانەنشین کردووە، هاوکات بەپێی پێویستیی قوتابخانەکان لەجێگەدانان بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






