
وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوایین ئاماری ئەو دەنگدەرانەی کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا هەیە ئاشکرا کرد و دەڵێت:" زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەرە کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11-11-2025 بکریت، هەزار و 70 بنکەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ نوێی کردنەوەی زانیاری دەنگدەران و تۆمارکردنی ئەو کەسانەی تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ لەسەرانسەری عێراق کردەوە.
لێدوانی فەرمی: نبراس ئەبو سۆدە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند:
کۆی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە و کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە، گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر.
ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 دەنگدەرە.
ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، کە هێزە ئەمنییەکان و زیندانیان نەخۆشخانەکان دەگرێتەوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەر.
ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان 26 هەزار و 538 دەنگدەرە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی، ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵی 2006 کە بۆیەکەمجار بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، گەیشتووەتە 837 هەزار و 903 دەنگدەر، لەو ژمارەیە 448 هەزار و 532 دەنگدەر داتاکانیان نوێی کردووەتەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





