
وێنەی ئەو کرێکارەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراوە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە سنووری کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرش کرایە سەر دوو گەنجی کورد و یەکێکیان بریندارە و ئەوی دیکەیان لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندرا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ی شەوی پێنجشەممە 18-9-2025، دوو گەنجی کورد لە گوندی بیبانیی لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، لەنزیک باخەکەی خۆیان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە چەک هێرشیان کرایە سەر و دەستڕێژی گوللەیان لێ کرا، لە ئەنجامدا یەکێکیان بە ناوی پاڵا نەجمەدین بریندار بوو و لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێما و ئەوی دیکەیان بە ناوی سامان واحید لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی سۆراغی ئەو گەنجە کوردەی کە ڕفێندراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکان و شایەدحاڵەکان چەکدارەکان بەرەو ناوچەی کەڵهوور لە دەوربەری کەرکووک هەڵهاتوون بەڵام تاوەکوو ئێستا شوێنی خۆحەشاردانیان نەزانراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






