
ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕۆژنامەیەکی عەرەبی، دەستەی هەواڵگریی عێراق بە هاوکاریی دەستەی هەواڵگریی سووریا، پیلانێکی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا، پووچەڵکردووەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەڕع لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە هەوڵێکی تری تیرۆرکردن ڕزگاری ببوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نەهاری لوبنانی، کە لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی عێراقییەوە قسەی کردووە، ئاشکرای کردووە، نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر هەواڵگری عێراق زانیاریی وردی لەبارەی پیلانەکە دایە هەواڵگری سووریا. بەپێی زانیارییەکان، پیلانەکە لەلایەن چەند کەسایەتی و گرووپێکی نێو دەستەی تەحریرولشام داڕێژرابوو، ئەوانەی پێشتر شانبەشانی شەڕع دژی ڕژێمەکەی ئەسەد شەڕیان کردووە، بەڵام دوای گرتنەدەسەڵاتی شەڕع پەراوێز خراون.
پیلانگێڕان ویستوویانە چەند تەقینەوەیەک لەو ناوچانە ئەنجام بدەن کە کەمینەکانی لێ نیشتەجێن، بەمەبەستی دروستکردنی پێکدادانی تائیفی و تێکدانی دۆخی ئەمنی وڵاتەکە، تاوەکو بە ئاسانی بگەنە شەڕع و تیرۆری بکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەواڵگری سووریا لە ماوەی ڕابردوودا پیلانێکی بۆ تیرۆرکردنی شەڕع لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق پووچەڵکردووەتەوە، بەڵام پەیوەندیی نێوان ئەم دوو بابەتە ڕوون نەکراوەتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هیچ پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی شەڕع لە شاری نەجەف ئامادە نەکرابوو و هیچ لایەنێکی ئێرانی، عێراقی، یان "حیزبوڵڵا" لە پشت پیلانەکەوە نەبوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دەسەڵاتدارانی سووریا ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەیان ڕەتکردبووەوە کە باسیان لە هەوڵی تیرۆرکردنی شەڕع لە کاتی سەردانێکیدا بۆ شاری دەڕعا لە هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دەکرد. ئەو ڕاپۆرتانە ئەوکاتە ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ڕێکخراوی "داعش" ئەو هەوڵەی ئامادە کردووە و هەواڵگری سووریا و تورکیا پووچەڵیان کردووەتەوە، بەڵام وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڕاپۆرتانە هیچ بنەمایەکیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





