ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
- هەواڵ
- 19 ئەیلوول

دیمەنی شاخی ئارارات لە نێوان تورکیا و ئەرمینیا
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، ئەرمینیا بڕیاریداوە وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری دەروازە سنوورییەکان لابەرێت. ئەم بڕیارە لە یەکی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت و مەبەست لێی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیایە کە شاخەکە بە هێمایەکی بانگەشەی خاکی لەدەستچوو دەزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و تورکیا ماوەیەکە لە هەوڵی ئاساییکردنەوەدان، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی جموجوڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاری. تا ئێستا شەش گەڕی دانوستان بەڕێوەچووە. یەکێک لەو خاڵە گرینگانەی کە تورکیا نیگەرانیی لێ دەربڕیوە، بەکارهێنانی وێنەی شاخی ئاراراتە لەلایەن ئەرمینیاوە لەسەر پول و مۆر و لۆگۆ و سیمبوڵ و بەڵگەنامە فەرمییەکاندا.
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە شاخی ئارارات لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیاوە بە ڕوونی دەبینرێت، بەڵام دەکەوێتە ناو خاکی تورکیاوە و لەو وڵاتەدا بە شاخی ئاغری ناسراوە. ئەرمینییەکان شاخەکە بە هێمایەک بۆ خاکی لەدەستچووی خۆیان دەزانن و بەردەوام وێنەکەیان لە بەڵگەنامەکانیاندا بەکارهێناوە. بەڵام تورکیا ئەمەی بە بانگەشەیەک بۆ داواکردنەوەی خاک لە تورکیا لێکداوەتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەرمینیا بڕیاری داوە دەستبەرداری ئەم سیمبولە بێت و بەکارهێنانی وێنەی شاخەکە کەم بکاتەوە، بەو هیوایەی بتوانێت تورکیا ڕازی بکات و پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان خێراتر بکات. ئەم بڕیارە نوێیە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر ئەو مۆرانە دەبێت کە لەسەر پاسپۆرت و بەڵگەنامەکان لە دەروازە سنوورییەکان دەدرێن، تا ئەو گەشتیارانە نەوروژێنێت کە لە تورکیاوە سەردانی ئەرمینیا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





