ترەمپ و شی جینگ پینگ لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا گفتوگۆ دەکەن
- جیهان
- 19 ئەیلوول

شی جینگپینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان کرد، بەتایبەتی پرسی خاوەندارێتی تیکتۆک لە ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگپینگ، سەرۆکی چین بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە ئابووریەکان، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و خاوەندارێتی تیکتۆک کردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین ئەنجامدا، و ئەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە بریتین لە بازرگانی، ماددەی فێنتانیل، پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، و پەسەندکردنی گرێبەستی تیکتۆک.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ زیاتر وتی، لەگەڵ سەرۆکی چین ڕێککەوتووین لەسەر ئەوەی لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەپێک لە کۆریای باشوور کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و سەرەتای ساڵی داهاتووش سەردانی چین دەکەم و بە هەمان شێوە ئەویش لە کاتێکی گونجاودا سەردانی ئەمریکا دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا داوای لە ترەمپ کردووە، دووربکەوێتەوە لە بڕیارە تاکلایەنەکانی لە کەرتی بازرگانی و پەیوەندییەکەشی بە ئەرێنی و بوونیادنەر وەسفکردووە.
لەبارەی تیکتۆکیشەوە بە ترەمپی وتووە، پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و بە پشتبەستن بە یاساکانی بازاڕ چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






