
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە
ئاڤا نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو پڕۆژەکە بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی ئەو سنوورە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە هاووڵاتییانی قەزای قوشتەپە، بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی خوارنەوە دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی تووشی گرفتبوون ئەمەش بەهۆی ئەوەی قووڵی بیرێک لەو سنوورە دابەزیوە بۆ 700 مەتر، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پڕۆژە گرنگە لەسەر زێی بچووک جێبەجێکرا و بەتەواوبوونی ناوچەکە لە کەمئاوی ڕزگاری دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،ئێستا پڕۆژەکە 85%ـی کارەکانی تەواوبووە، بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و ئاو بگاتە سەنتەری قوشتەپە، دوای گەیاندنی ئاو بۆ سەنتەری قەزای قوشتەپە قوناغی دووەم دەستپێدەکات ئەویش گەیاندنی ئاو بۆ گوندەکان و دەورووبەری قەزاکە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە ڕۆژێكدا توانای پاککردنەوە و ئامادەکردنی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، هاوکات زیاتر لە63 هەزار هاووڵاتی لەو پڕۆژەیە سوومەند دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: بژار مەلا خدر، قایمقامی قەزای قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەمئاوی لە سنووری سەنتەری قەزا و دەوروبەری کۆتایی دێت، چونکە پڕۆژەیەکی ستراتیژیە.
باکگراوند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ڕۆژی 17-9-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا. پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە، 72 گوند لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات