
هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە هەرێمی کوردستان، لای بریکارێکی خۆراک بەشەخۆراکی مانگانەی وەردەگرێت، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوایی تەواوبوونی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان، پێشنیاز کراوە ئەو کەسانەی مووچەیان لە سەروو یەک ملیۆن دینارەوەیە بەشەخۆراکی مانگانەیان ببڕدرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ماوەی ساڵێکە دەستیکردووە بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری وڵات، دوای تەواوبوونی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەش دەبن بە ئەلیکترۆنی تاوەکو هاووڵاتییان بتوانن سەرجەم کارەکانیان لە ڕێگەیەوە بە ئۆنلاین جێبەجێ بکەن، داواشکراوە بەشەخۆراکی سێ توێژ ببڕدرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای ئابووری عێراق پێشنیاری کردوووە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، کە بەشەخۆراکی ئەو کەسانە ببڕدرێت مووچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار بەسەرەوە بێت، هاوکات ئەو سەرۆک خێزانانەی مووچەکانیان لە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەسەرەوە بێت بەشەخۆراکی تەواوی خێزانەکەیان ببڕدرێت، لە پێشنیارەکە ئاماژە بەوە کراوە ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر درا لە 1-12-2025 جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، تائێستا نووسراوەکە بە فەرمی بۆ ئێمە نەهاتووە، بەڵام هەر کاتێک بۆ ئێمە بێت قسەی خۆمان دەبێت و ناکرێت لەم قۆناغە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە بارودۆخی کوردستان جیاوازە و بەهۆی نەناردنی شایستە داراییەکانی کوردستان لەلایەن بەغدا، مووچە لە کاتی خۆی دابەش ناکرێت و بڕیارەکە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان قورسە، ئێمە لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر پێشنیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسند بکرێت، هەرێمی کوردستان نەگرێتەوە لەم قۆناغەدا.
ئەمەش بزانە: لە پێشنیارەکە باس لەوەشکراوە ئەو هاوسەرانەی کە خانەنشین بوون ئەگەر مووچەی ئەو دوو کەسە بگاتە ملیۆن و نیوێک بەشەخۆراکی ئەوانیش ببڕدرێت، هەروەها داوا کراوە بەشەخۆراکی خاوەن کۆمپانیا و بەڵێندەرەکانیش ببڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






