سەرۆکی شارەوانی شێخان: بە تەواوبوونی جووتسایدی شێخان سەردانی هاووڵاتییان بۆ لالش زیاد دەکات
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

ڕێگای لالش - شێخان. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگای شێخان - لالش کە درێژییەکەی نۆ کیلۆمەترە و 25 مەتر پانە دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار مەسعود شەمسوڵڵا، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ماوەی کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە 400 ڕۆژ بوو، بەڵام کارکردنی شەو و ڕۆژی کارمەندانی کۆمپانیا وای کرد پێشوەخت پڕۆژەکە تەواو بکەین و بیخەینە خزمەت هاونیشتمانیانەوە.
زانیاریی زیاتر: مەسعود شەمسوڵا ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ڕێگایە بە دیزاینێکی زۆر جوان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست کراوە، ئیتر خەڵک و ئێزدییەکان بێ کێشە هاتووچۆ بۆ پەرستگای لالش دەکەن.
بۆچی گرنگە؛ ئەندازیار خالید نەرموو، سەرۆکی شارەوانی شێخان بۆ ئاڤا نیوز وتی: بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە بووژانەوەی کەرتی گەشتوگوزاریش گەرم دەبێت، چونکە ڕۆژانە دەیان میوان و گەشتیاری بیانی سەردانی پەرستگای لالش دەکەن و خۆشبوونی ئەم ڕێگایە وایان لێدەکات زیاتر سەردانی ناوچەکە بکەن.
باکگراوند: ڕێگای شێخان بۆ لالش، پڕۆژەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە، لە ڕێکەوتی 2024-09-21 بەردی بناغەی پرۆژەکەی بە گوژمەی زیاتر لە 26 ملیار دینار دانابوو، ڕێگای پەرستگای لالش 9 کیلۆمەتر درێژە و 25 مەتر پانە، بەناو دۆڵ و چیاکانی ناوچەکەدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە پەرستگای لالش، ڕێگەکە بە دیزاینێکی جوان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان و بە هەموو هێماکانی هاتووچۆوە دروست کراوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






