سوودانی: چاوەڕوانین عێراق ببێتە دەروازەی تێپەڕبوونی 20%ـی بازرگانی ئاسیا بۆ ئەوروپا
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق چاوەڕوانە ببێتە دەروازەی تێپەڕبوونی 20%ـی بازرگانی لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەرۆکی دەستە حکومییەکان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و باڵیۆز و دیپلۆماتکارە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دیدگای عێراق 2050ـی بۆ گەشەپێدان و داهاتوو کردەوە.
لێدوانی فەرمی: سوودانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند "لە دەیەی داهاتوودا، چاوەڕوانین عێراق بە ڕێژەیەکی باش خۆی لە پشتبەستن بە داهاتی نەوتی ڕزگار بکات و خاوەنی ئابوورییەکی هەمەجۆر و جێگیر بێت لەگەڵ کشتوکاڵێکی بەردەوام و پیشەسازییەکی گۆڕانکاری پێشەنگ.
سوودانی هەروەها ڕایگەیاند، چاوەڕوانین عێراق ببێتە دەروازەی تێپەڕبوونی 20%ـی بازرگانی لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی پڕۆژەی فاو و ڕێگای گەشەپێدانەوە." وتیشی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان "ملیۆن و نیوێک هەلی کار لە بوارەکانی زانستی و کارگێڕی بۆ گەنجەکانمان دەڕەخسێنێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سوودانی، عێراق ئامانجی ئەوەیە لە دەیەی داهاتوودا ببێتە هێزێکی بەرهەمهێن و کارا و ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
دۆلار و زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر کوژران






