
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات بەهۆی ئەم شەڕەوە وڵاتەکەی پارە پەیدا دەکات
وێنە گەورەکە: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەردەوامە، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشكەوتنی بەرچاو بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەدەستنەهاتووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''ئەمریکا لە شەڕی ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکات، ئەمەش بە فرۆشتنی ئامێرەکانمان، هەرچەندە ئێمە نامانەوێت پارە پەیدا بکەین بەڵام ناتۆ کەل و پەل لە ئێمە دەکڕێت و ئێمەش لەڕێگەی ئەمەوە پارە پەیدا دەکەین''
زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کردووە، لەبارەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و دۆخی غەززە گفتۆگۆیان کردووە، ئاماژەشی بەوەکرد، ئەگەر هەیە لەگەڵ چین بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





