
دیمەنی جووتسایدی شێخان - لالش لە ئاسمانەوە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ جووتسایدی شێخان - لالش کرایەوە و لە مەراسیمی کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە موژدەی دروست کردنی جووتسایدێکی دیکە لە قەزاکە ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی جووتسایدی بەیەکتر بەستنەوەی هەردوو ڕێگای دهۆک - باعەدرێ و شێخان - لالش، ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی بۆ وەرگیراوە، ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی دیزاینە و لە داهاتووێکی نزیک دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بە ئاڤای گوت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی داوە لەسەر جێبەجێ کردنی جووتسایدێکی نوێ لە قەزای شێخان، ئەویش ڕێگای بەیەکتر بەستنەوەی هەردوو ڕێگای دهۆک - باعەدرێ و شێخان - لالشە.
لەلایەکی دیکەوە: خەدیجە محەممەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک بە ئاڤای گوت: گوژمەی پڕۆژەکە 15 ملیار و 498 ملیۆن دینارە و درێژیەکەی هەشت کیلۆمەتر و 700 مەترە، پانییەکەی 25 مەتر و نیوە ، ڕێگاکە دوو سایدە و هەر سایدێکی هەشت مەتر و نیوە و دوو ڕێڕەوی ئۆتۆمبێلی هەیە، هاوشێوەی جووتسایدی شێخان - لالش هەموو بڕگەکانی دیکەی ڕێگای ستانداردی لەخۆگرتووە.
بۆچی گرنگە: بە گوتەی سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بە تەواو بوونی ئەم ڕێگایە 35 کیلۆمەتر ڕێگای هاونیشتمانیان لە نێوان دهۆک و (ناحیەی ئەتروش، ناحیەی قەسرۆک ، سەنتەری قەزای شێخان و گوندەکانی ئەم سنوورە) کەمدەکاتەوە، بۆ دانیشتووانی ناحیەی باعەدرێ و گوندەکانی سەر بە ناحیەکە لە هاتووچۆکردنیان بۆ قەزای شێخان ئاسانکاری زۆر دەکات و ڕێگەیان نزیک دەکاتەوە.
ڕێگاکە بۆ جووتیارانی ئەم دەڤەرەش لە بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان لە دهۆک سوودی زۆری دەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم ڕێگەیە، دهۆک بە هەردوو شوێنەواری لالش و خنس دەبەستێتەوە و ئاسانکاری زۆر بۆ گەشتیاران دەکات لە سەردانی کردنی شوێنەوارەکانی سنووری قەزای شێخان.
زانیاریی زیاتر: ئەم جووتسایدە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی رێگای شێخان - ناحیەی ئەلقوش، چونکە هاونیشتمانیان لە هاتووچۆکردنیان لە نێوان دهۆک و شێخانەوە هیچی دیکە ڕێگای شێخان - ئەلقوش بەکارناهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





