
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی بەپەلەدا بۆ هاوپەیمانانی وڵاتەکەی داوای دابینکردنی دەستبەجێی سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سوپای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لەسەرجەم بەرەکانی جەنگ بەرەو ئاراستەی خاکی ئۆکراینا ڕاگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا بە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی بەردەوام بووە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا، بۆ ڕاگرتنی ئەم ئاستە نوێیەی هێرشی ڕووسیا سەرۆکی ئۆکراینا و بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە داوای بەهاناوەچوون و دابینکردنی دەستبەجێی سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر لە دەوڵەتانی هاوپەیمانی کیێڤ دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی ناتۆ کردووە و ڕایگەیاندووە، ئەمانجە سەربازییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕووسیا ستراتیژییەتێکی سەربازی نییە، بەڵکو ئامانجی ترساندنی گەلی ئۆکراینا و لە ناوبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ وڵاتانی هاوپەیمانی کیێڤ سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر دابین بکەن و سزای قورستر بە سەر ڕووسیادا بسەپێنن.
لەلایەکی دیکەوە: سێرگی لیساک، سەرۆکی دامەزراوەی سەربازی ناوخۆی ئۆکراینا هێرشی چڕی ڕووسیای بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ئۆکراینا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و باڵەخانەی کۆمپانیاکان وێران کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




