
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، پەیامێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگەیێنێتە بەرپرسانی ئەمریکا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە خولی 80 ـیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 23ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 29ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، "شاندی عێراق پەیامێکی چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ ئەمریکا هەڵگرتووە، پەیامەکە سەبارەت بە پابەندبوونی ئەمریکایە بە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی ئەم دواییە، جگە لە پابەندبوونی بە خشتەی کشانەوەی فەرمی لە عێراق کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها پاراستنی وڵات لە هەر ئامانجێکی دەرەکی لە ژێر هەر بیانوویەک یان ناوێک، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق هەموو پابەندییەکانی بەپێی ڕێککەوتنەکان جێبەجێکردووە".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، وەڵامی واشنتن "داهاتووی پەیوەندی نێوان هەردوولا دیاری دەکات"، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا. ئەو پەیامەش لە دوای لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا دێت سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر عێراق و کەوتنەبەر هێرشەکانی ئیسرائیل کە کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانی شاندەکەی عێراق بریتین لە؛ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و چەندین بەرپرسی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






