ئاڤا نیوز
لە شاری سلێمانی مۆزەخانەی شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس کرایەوە، وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی، مۆزەخانەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە و دەبێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی ئەدەبدۆستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، مەراسیمێکی شایستە بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس، شاعیری گەورەی کورد، بەڕێوەچوو. ئەم مۆزەخانەیە کە مەڵبەندێکی نوێی ڕۆشنبیری و ئەدەبییە، بەشێوەیەک دیزاین کراوە تا بتوانێت خزمەتێکی گەورە بە یاد و بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس بکات و ببێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی ئەدەبدۆستان.
زانیاریی زیاتر: مۆزەخانەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت. بەشێکیان کۆفی شۆپێک و کتێبخانەیەک لەخۆدەگرێت، هاوکات هۆڵێکیش تەرخان کراوە بۆ نمایشکردنی ژیاننامە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی شاعیر.
لە نهۆمی سەرەوەی مۆزەخانەکەدا، ژوورێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە وەرگێڕانی کتێب و بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس دروست کراوە، کە تیایدا کار لەسەر وەرگێڕانی بەرهەمەکانی بۆ سەر زمانە زیندووەکانی جیهان دەکرێت. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی شیعری کوردی بە گشتی و بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە تایبەتی بە جیهان.
هەروەها لە مۆزەخانەکەدا بەشێکی تایبەت کراوە بە نمایشکردنی سەرجەم دیوان و بەرهەمە چاپکراوەکانی شێرکۆ بێکەس، کە دەرفەت دەدات بە خوێنەران و توێژەران بە ئاسانی دەستیان بە کارەکانی بگات. جگە لەوانەش، هۆڵێکی تایبەت بە بۆنەکان دروست کراوە بۆ ئەنجامدانی بۆنە گرنگ و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی شاری سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە ڕۆژانی شەممە، سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە، لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تا 3ـی پاشنیوەڕۆ کراوە دەبێت و بەبێ بەرامبەر پێشوازی لە ئاشقانی شیعر و بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس دەکات. بڕیارە بەردەوام کۆڕ، یاد، ناساندنی کتێب و چالاکییە ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان لەم مۆزەخانەیەدا بەڕێوەبچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




