ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە
- عێراق
- 20 ئەیلوول

دیمەنی ژمارەیەک قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەغدا
ئاڤا نیوز
سبەی یەکشەممە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 دەستپێدەکات و دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابیدا دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی لە هەرێمی کوردستان دەرگای نزیکەی حەوت هەزار و 500 ناوەندی خوێندن بە ڕووی زیاتر لە یەک ملیۆن و 950 هەزار قوتابیدا دەکرێتەوە و یەکەم زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن 2025-2026 لێدەدرێت، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەهەمان شێوە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: کەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، سبەی بە بەشداریی زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی دەرگای قوتابخانەکان لەسەرانسەری وڵاتدا دەکرێتەوە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی یەکی سەرەتایین ژمارەکەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار قوتابییە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە لەوانەش دابینکردنی کتێب بۆ سەرجەم قۆناغەکان و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەلسەید، بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە 500 قوتابخانەی نوێ دەخرێنە خزمەت پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنەوە، ئەوەش هاوکاردەبێت بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر قوتابخانەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






