
وێنەی شاسوار عەبدولواحید و بڕیارەکەی دادگا بۆ دەستگیرکردنی
ئاڤا نیوز
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەند کرد کە ماوەی پێنج مانگ لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی دەمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڕیاری داوە 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و بیانفرۆشێت.
زانیاریی پەیامنێر: سەرچاوەیەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی بۆ پێنج مانگ زیندانیکردن پەسەند کرد و لە ژوورێکی تایبەت دەمێنێتەوە، هەروەها سەردانیکردن بۆ لای شاسوار بەپێی خشتەی زیندانەکە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە ژوورەکەی شاسوار عەبدولواحید تەلەڤزیۆن و کتێب بەردەستە، چەند جارێک پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و خێزانەکەی سەردانیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





