
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێک لە پارێزگای کەرکووکە و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە و ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکان کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و نەینەوا بەهۆی هەمەجۆری پێکهاتەیی و ناجێگری دۆخی ئەمنیی لە بەشێکی ناوچەکانیاندا، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرنجێکی زیاتریان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە لەسەرە، بۆیەش ناوەناوە فەرماندە ئەمنییەکانی عێراق سەردانی ئەو پارێزگایانە دەکەن.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ پارێزگار، ئەنجوومەنی پارێزگا و چەند لایەنێکی دیکە کۆدەبێتەوە.
دوێنێش وەزیری ناوخۆی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین و دیالەی هاوسێی کەرکووک بوو و لەگەڵ فەرماندە باڵاکان و ئەفسەرانی وەزارەتەکەی لەو پارێزگایانە کۆبووەوە، بەگوێرەی نووسینگەی وەزیریش لە کۆبوونەوەکاندا دۆخی ئەمنیی و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کاروباری فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەو پارێزگایانەی تاوتوێ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






