نزیکەی 430 هەزار قوتابی بەشداری پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەکەن
- کوردستان
- 21 ئەیلوول

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی خوێندن جێبەجێکراون و ئەمساڵ چوار باڵەخانەی نوێ خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروستکراون.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 21-9-2025ـی وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2026-2025) دیاریکرد، بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن. یەک ملیۆن و 950 هەزار قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆسەکە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 429 هەزار و 582 قوتابی ڕوو لە هەزار و 400 ناوەندی خوێندن دەکەن، لەلایەن 42 هەزار و 56 مامۆستا و فەرمانبەر سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ ئەوەی چوار باڵەخانەی نوێی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروستکراون و 108 ناوەند پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و دەرخستەیان بۆ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






