
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ساکاڵاکانی سەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەگەری مانەوەی زیاتری لە زیندان دەکات.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەندارێتیی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەکات، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکان گەیشتووەتە بڕی 92 ملیار دینار، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڕیاری داوە 60 موڵکی شاسوار عەبدولواحید بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و بیانفرۆشێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-9-2025، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج مانگ پەسەند کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید پێنج مانگەکەی تەواو دەکات، ئەوا ئازاد ناکرێت و بەپێی یاسا جارێکی دیکە دەبرێتەوە بەردەم دادوەر و دادگایی دەکرێت، چونکە ڕۆژانە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دادگای تایبەتمەند وتەکانی شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵاکان وەردەگیرێت.
دواتر دادوەر چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید دیاری دەکات، ئەگەر بەڵگەی تەواویش لەسەر ئەو سکاڵایانە پێشکەش بکرێن کە لەسەری دەکرێن، ئەوا بەپێی ئەو بەڵگانەی سزا دەدرێت و دەخرێتە زیندانەوە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو سکاڵایانەی لەسەر شاسوار عەبدوالواحید تۆمار کراوە نەزانراوە، چونکە ڕۆژانە خەڵک سکاڵای جیاوازی لەسەر تۆمار دەکات. بەپێی یاساش هەر تۆمەتبارێک سزای بەسەردا بسەپێندرێت، ئەوا دەبێت ماوەی یاسایی خۆی وەربگرێت و لە زیندان بێت، چونکە کەفالەت (پارە لە جێ دانان)ـی بۆ ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





