
دیمەنی دڵخۆشی خەڵکی سووریا دوای ڕووخانی ئەسەد. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا، وادەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی لە سەرانسەری وڵات دیاری کرد.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، ىڕیارە 2025-10-5، یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بکرێت. ژمارەی کورسییەکانیش 210 کورسی دەبێت، 70 ئەندامیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دیاری دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا، بڕیاری ژمارە 44ـی ساڵی 2025ـی دەرکرد، بەگوێرەی ماددەی یەکەمی بڕیارەکە، وادەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل لە بازنەکانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت کە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 13ـی ڕەبیعی دووەمی 1447ـی کۆچی، واتە 2025-10-05ـی زایینی.
لەلایەکی دیکەوە: پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیارەکانی ژمارە "32 تا 42"ـی بۆ ساڵی 2025 دەرکرد، کە تێیدا لیستە سەرەتاییەکانی ئەندامانی دەستەی دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی ئیدلب، دەرعا، ڕیف دیمەشق، قونەیترە، حومس، حەلەب، حەما، لازقیە، تەرتووس، دێرەزوور و دیمەشق خستەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دەستووری کاتیی سووریا، ماوەی قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵە، لەو ماوەیەدا پەرلەمانی نوێی سووریا لە کەسانی پسپۆڕ، شارەزا و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان بەبێ هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت، ئەرکی پەرلەمانە کاتییەکەش دەرچوواندنی یاسا، پەسەندکردنی بودجە و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





