
ژمارەیەک ئەنجامی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق. وێنە؛ دژەتیرۆر
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر حەشارگەیەک لە ڕۆژئاوای ئەنبار، سێ کارمەندی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کوژران و بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری ئەنبار و دەزگای دژەتیرۆر، دەستیان بە ئەرکێک کرد بۆ پشکنینی شوێنی هێرشێکی ئاسمانی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر مۆڵگەکانی چەتەکانی داعشی کردبووە ئامانج و گروپێکی تیرۆریستی کە لەناو ئەم مۆڵگانەدا بوون لە ناوچەی سحوول ڕاوە کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕۆژی یەکشەممە، ڕایگەیاند، دوو ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر کوژران و ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری ئەنبار بریندار بوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی سحوول ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "لەکاتی ئەرکی پشکنیندا ژمارەیەک بۆمبی چێنراو پوچەڵ کرانەوە و یەکێکیان بە هێزی جێبەجێکاری ئەرکەکەدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر کوژران و ئەفسەرێکیش لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری ئەنبار بریندار بوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






