
دیمەنی دەنگدانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەران بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و میکانزمی پرۆسەکە بۆ هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، 48 کاتژمێریش پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، واتە ڕۆژی 9ـی 11.
لێدوانی فەرمی: نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمیسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "دەنگدانی تایبەت 48 کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەهۆی سروشتی کاری ئەو چین و توێژانەی کە ئەم دەنگدانە دەیانگرێتەوە، کە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بەرپرسیار دەبن لە دابینکردنی ئاسایشی پڕۆسەی هەڵبژاردن."
زانیاریی زیاتر: "دەنگدانی تایبەت کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و هەموو پێکهاتە سەربازی و ئەمنییەکان دەگرێتەوە"، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوان لە ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت کە کۆمیسیۆن پێشتر دیاریکردوون، دەنگ دەدەن، نەک لە ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت بە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان، ئەمەش بەپێی شوێنی بڵاوبوونەوەی یەکە سەربازییەکانیان."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوتەی نیبراس، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەنگدانی تایبەت بەشدار دەبن نزیکەی ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر دەبن لە کارمەندانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان. بەڵام ژمارەی ئاوارەکان کە لە کەمپەکاندان، گەیشتووەتە 26 هەزار و 538 دەنگدەر."
شێوازی جێبەجێکردن: نیبراس ئەبو سودە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "کارتە بایۆمەترییەکانی دەنگدانی تایبەت بەوان بە شێوەیەک کۆد کراون کە لە تەواوی چین و توێژەکان جیایان دەکاتەوە، ئەمە جیا لەوەی ڕاستەوخۆ دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، دواتر بۆیان دەگەڕێندرێتەوە، ئەم کارتانەش بۆ ماوەی 72 کاتژمێر دوای دەنگدان کارا نابن، وەک ڕێوشوێنێکی یاسایی کە تەنیا ئەم چینە دەگرێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






