ئومێد خۆشناو: دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان و گۆمەسپان - سماقوڵی لەزووترین کاتدا بەڕووی شۆفێران دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

دیمەنی کارکردن لە دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کارکردن لە هەردوو پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان و گۆمەسپان - سماقوڵی زۆر خێرا بەڕێوەدەچن و لەزووترین کاتدا بەڕووی شۆفێران دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-09-21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان، هەردوو پڕۆژەى دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان و گۆمەسپان - سماقوڵی بەسەرکردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەردوو پڕۆژەکە ئەوەندە بە خێرایی کاری تێدا دەکرێت، دیار نییە کە بەڕێژەی سەدا چەند تەواو بوونە، چونکە هەردوو شەفت کاری تێدا دەکرێت، بەڵام دووسایدی گۆمەسپان بۆ بەنداوی سماقوڵی لە قۆناغی کۆتایی و تەواوبووندایە و بەزووترین کات بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.
پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان بۆ بەنداوی گۆمەسپان، سایدێکی لەم نزیکانە تەواو دەبێت و بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی هەردوو پڕۆژەکە، جگە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان، لەڕووی گەشتیاری و بازرگانییەوە سوودی زۆری بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان و گۆمەسپان - سماقوڵی لەچوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و پەرەپێدانی ئابووری دەستى پێکراوە، بە تەواوبوونیان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دووساید.
ئەمەش بزانە: هەردوو پڕۆژەکە لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام و بە دەستى کرێکارى خۆماڵى لەلایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ جێبەجێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





