
کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، داوا لە سوورییەکان دەکا سەرەڕای جیاوازییەکانیان یەکڕیز بن و جەخت لەوە دەکاتەوە، جیهان ئێستا دەرفەتێکیان پێدەدات بۆ سەلماندنی توانایان بۆ دووبارە هەستانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە شاری نیویۆرک، دوای گەیشتنیشی لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی سووری لە ئەمریکا کۆبووەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی سووریا، ئەحمەد شەرع بە ڕەوەندی سووری وتوە، "دەبێت گەلێکی یەکگرتوو بین، ڕەنگە لە هەموو شتێکدا ڕێک نەکەوین، بەڵام دەبێت یەکبگرین، گەلانی جیهان سەرسام ماون بە ڕووداوەکانی سووریا و دەبێت سوورییەکان هەموو ڕۆژێک بە دەستکەوتێکی نوێ کە جیهان سەرسام بکات، خۆیان بسەلمێنن".
سەرۆککۆماری سووریا ئەمانەشی وتووە:
٠ سووریا توانای ئەوەی هەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە بووکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بەوەش کرد ئەوەی سوورییەکان پێویستیان پێیەتی، پلانێکی دروست و یەکڕیزییە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە کە لێی بێبەش کراون.
٠ قەبارەی زیانەکان لە هەموو سێکتەرەکاندا گەورەیە، سووریا سەرمایەیەکی گەورە و سەرچاوەیەکی مرۆیی فراوانی هەیە، دەتوانێت بەهۆیەوە هەستێتەوە و دووبارە ئاوەدان بکرێتەوە، بە مەرجێک یەکڕیزی و پلانێکی ڕوون هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەم بەشداریکردنی سەرۆکێکی سوورییە کە لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا وتارێک لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






