
باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق پێشبینی دەکات مانگی تەممووزی ساڵی 2026 وادەی کۆتاییهێنان بێت بە پارەدانی کاش لە هەموو دامەزراوە حکومییەکان و دامەزراوەکانی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 30 ئابی ئەمساڵ، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بە میکانیزمی پەرەپێدانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کرد و جەختی لە پابەندکردنی سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بە مامەڵەکردن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لەبری کاش کردەوە.
لێدوانی فەرمی: د. زرغام موسا، بەڕێوەبەری چاودێری دامەزراوە داراییە نابانکییەکان لە بانکی ناوەندی بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند: بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی یاسادانان و ڕێنماییەکاندا و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران و پسپۆڕانی وەزارەتەکانی دیکە، پێشکەوتنێکی باشی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بەدەستهێناوە، تریلیۆنەها دینار بە شێوەی ئەلیکترۆنی دراون، جگە لەوەی بە تەواوی مامەڵەی کاش لە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆدا نەماوە.
لەهەمان کاتدا: د.زرغام ئەم ئاماژانەی بە "نایاب" ناوبرد و هیوای خواست ئەم ئەزموونە بڵاوبکرێتەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، ڕوونیشی کردەوە "زیاتر لە دەستپێشخەرییەک هەیە بۆ هاندانی دامەزراوە حکومییەکانی دیکە بۆ چوونە ناو چوارچێوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: زرغام پێشبینی کرد "عێراق بە تەواوی ماڵئاوایی لە مامەڵەی کاش لە دامەزراوە حکومییەکان و تەواوی دامەزراوەکاندا بکات لە تەممووزی ساڵی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەوە: خالید جابری، سەرۆکی "دامەزراوەی ئەسڵ بۆ پەرەپێدانی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام" ڕایگەیاند، بەردەوامی هەیە لە چاکسازییەکانی سیاسەتی دارایی و نەقدی و هێڵەکانی چاکسازی بانکی، بەڵام "بەم چاکسازییانە ناتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی بێت بۆ ئەوەی مامەڵەکانی کاش بەم خێراییە کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە پێویستی بە یاسادانان و ڕێکخستنەوەی هەندێک ڕێکاری دیاریکراو و زۆر وردەکاری دیکە هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





