هاتووچۆی هەولێر: ڕێكاری تووند بەرامبەر ئەو ماتۆڕسوارانە دەگرینەبەر كە لە شەقامەكان نمایش دەكەن
- کوردستان
- 22 ئەیلوول

لە چەند شوێنێکی هەولێر بە نایاسایی ماتۆڕسکیل لێکدەدرێت
ئاڤا نیوز
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، دەستیان كردووە بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆڕسوارانەی لە شەقامەكاندا نمایش بە ماتۆڕەوە دەكەن، جگە لە سزادانیان دەستیش بەسەر ماتۆڕسكیلەكانیاندا دەگیرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لەپێناو كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، كە بەشی زۆری بەهۆی ماتۆڕسوارانەوەیە یاخود ماتۆڕسكیل لایەنێكی ڕووداوەكەیە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی هاوبەشی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی هەولێر، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتن و چاككردنەوەی ماتۆڕسكیل لە شاری هەولێر دەكەن، لەپێناو خۆبەدوورگرتنی هاووڵاتیان لە دروستكردنی ماتۆڕ بەپارچە و مامەڵەكردنی بە ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و تۆمارنەكراو.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دەستمان كردووە بەگرتنەبەری ڕێكاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو كەسانەی نمایشی مانۆڕی بە ماتۆڕسكیل دەكەن و نائارامی لە شەقامەكان دروست دەكەن؛ جگە لە سزادانیان، دەستیش بەسەر ماتۆڕسكیلەكانیاندا دەگیرێت.
- وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر وتیشی، زانیارییمان هەیە لە چەند شوێنێك بە نایاسایی و بەبێ مۆڵەت، كاری لێكدانی پارچەكانی ماتۆڕسكیل دەكرێت، كە ئەمە بەهیچ جۆرێك ڕێگەپێدراو نییە.
پەیوەست بەم بابەتە: لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی قوربانیی ڕووداوەکان، لەمەولا هەر ماتۆڕسوارێک بەبێ کڵاو و پێویستییەکانی سەلامەتی لێخورینی ماتۆڕ، لەسەر شەقامەکان ببینرێت، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و دەستیش بەسەر ماتۆڕەكەیدا دەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






