
پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی زیاتر لە 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، سبەی حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ حەوتەم جارە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی و کەرەستە و پێداویستییەکانی بیناسازی بە پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگیی دەستەی وەبەرهێنان و پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە 23-9-2025، حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و كەرەستەی بیناسازی لە هەولێر دەكرێتەوە کە زیاتر لە 300 كۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشدار دەبن لە پێشانگەکەدا.
بە وتەی بەرگەشت ئاکرەیی، ئەمساڵ ژمارەیەکی زیاتری کۆمپانیاکان بەشداریی پێشانگەکان دەکەن کە نوێترین براندەكانی بیناسازی لەخۆ دەگرێت و بۆ ماوەی چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لەم مانگەدا شەشەمین پێشەنگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە کرایەوە کە ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنان لەبواری خانووبەرە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەشدارییان تێدا کردبوو.
بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان خاوەن پڕۆژەكان و هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان کە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار لەنێوانیان واژۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ تووشی دابەزینێکی لەناکاو بوو






