
دیمەنی کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، بڕیار درا بە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاریی سەربازیی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 22-9-2025، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، نوێنەری هاوپەیمانان و ژمارەیەک بەرپرس و ئەفسەری پلەباڵای وەزارەتی پێشمەرگە، دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی خاڵەکان و ئاستەنگەکانی پرۆسەکە و ڕێنماییە ژمێرکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، بریاردرا بەجێبەجێکردنی خاڵێکی گرنگی پرۆسەی چاکسازی کە لە دروستکردن و تەواوکردنی یەک یەکەی ژمێریاریی سەربازیی یەکگرتوو بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا خۆی دەبینێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ نزیکبوونەوە لەدوا قۆناخەکانی چاکسازی.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایە سەر تەواوکاری کارەکانی دامەزراندن و تواناکانی دەڤەری یەک و دوو، هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ دامەزراندنیان و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، ئەمەش هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ سەرەتای دروستبوونی هێزێکی یەکگرتووی کوردستانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022 لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پنتاگۆن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە، هەروەها کات و میکانیزمی جێبەجێکردنیشی بۆ دانراوە، بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنە دەبێت تاوەکو مانگی 10ی ساڵی 2026 یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی بێت و هەموو هێزەکان بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






