
پێشمەرگەیەکی کوردستان لە سەنگەری بەرگری
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکاتەوە پلە بەرز کردنەوە ڕانەگیراوە، بەڵام ئەو ئەفسەرانەی پایەیان نەبێت و مەرجەکان نەیانگرێتەوە پلەیان بەرز ناکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند سالێکە بەرزکردنەوەی پلەی ئەسەران دواکەوتووە، وەزارەتی پێشمەرگەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە چەند خشتەیەک کار لە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرنامەی مۆری ئاڤا گوتی : بەهیچ جۆرێک پلە بەرزکردنەوە ڕانەگیراوە و بەچەند خشتەیەک پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەران بەردەوامە، بەمجۆرە:
- پلەی پێشمەرگە تا دەگاتە ئەفسەر : بەپێی خشتەی ساڵ (خشتەی نەورۆز و خشتەی ئەیلوول) وەکو خۆی ڕۆیشتووە، ئەو کەسانەی فۆرمیان هاتبێت بەپێ فەرمانی وەزاری ساڵانە شایستەیی خۆیان بۆ گەڕاوەتەوە و پلەیان بەرز کراوەتەوە.
- پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران: چەند مەرجێکە هەیە، پایە و ساڵانی خزمەتی مەرجی سەرکین و هەر ئەفسەرێک لە پلەی ڕائید بە سەرەوە ئەگەر پایەی نەبێت پلەی بەرز ناکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتی لیوا عوسمان محەممەد، چەند خشتەیەکی پلە بەرز کردنەوەی ئەفسەران لە ئەنجوومەنی وەزیرانە چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بگەرێتەوە، دوای ئەوانیش خشتەی دیکە ئامادە دەکرێن و هیچ خشتەیەک ڕانەگیراوە بەڵکو هەندێک گرفتی تەکنیکیی هەبووە لەناو ئەو خشتانەی دواکەوتوون و هەندێک لە ئەفسەران بەپێی مەرجەکان شایستەی پلە بەرز کردنەوە نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






