
یەکێک لە بنکە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ وێنە؛ میدیای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، بڕیارە مۆسکۆ لە داهاتوودا هەشت پێگەی وزەی ناوەکی لە ئێران دروست بکات، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تارانە بۆ گەیشتن بە توانای 20 گێگاواتی کارەبا لە وزەی ناوەکی تا ساڵی 2040.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و بڕیارە ژمارەیەک ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی پێگەی ئەتۆمی لەلایەن ڕووسیا لە ئێران واژۆ بکەن،
لەلایەکی دیکە: ئەم هەنگاوەی تاران لەکاتێکدایە نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ لەسەر دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان سەر تاران دەکەن بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێران ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ ڕێککەوتننامەی هاوکاریی دوولایەنە واژۆ دەکەن، مەبەست لەم ڕێککەوتنەش ئەوەیە ڕووسیا هەشت پێگەی وزەی ناوەکی لە ئێران دروست دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی تارانە بۆ گەیشتن بە توانای 20 گێگاوات کارەبای وزەی ناوەکی تا ساڵی 2040.
هۆکارە زانراوەکان: ئێستا ئێران بەدەست کەمبوونەوەی وزەوە دەناڵێنێت و تووشی گرفتی کەمبوونەوەی کارەبا بووە، ئەو وڵاتە تەنیا یەک وێستگەی ئەتۆمی لە باشووری شاری بوشێهر هەیە کە کاردەکات و کارەبا دابین دەکات. ئەم وێستگەیەش لەلایەن ڕووسیاوە دروستکراوە و توانای دابینکردنی نزیکەی یەک گێگاوات کارەبای هەیە.
ئێستا چی ڕوودەدات: ئەم هەنگاوەی ئێران لەکاتێکدایە، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا فشارەکانیان لەسەر ئێران زیادکردووە بۆ ئەوەی پابەند بێت بە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و دوایین وادەشیان بۆ ئێران دیاری کردووە و ئەگەر پابەند نەبێت. لە هەفتەی داهاتووەوە دووبارە سزاکان بەسەر ئێراندا کارا دەکەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





