پارێزگاری هەولێر: ئەمساڵ نەوتی سپی زووتر بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 23 ئەیلوول

کاتی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاونیشتمانیان؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئامادەکارییەکانیش بۆ دابەش کردنی نەوتی سپی دەستی پێکردووە، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، ئەمساڵ زووتر نەوت دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی پایز و وەرزی زستان لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربوونی خواست و پێداویستیی هاونیشتمانیان بۆ نەوتی سپی، کار لەسەر دابین کردنی نەوتی سپی و دابەش کردنی بەسەر هاونیشتمانیان دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆئەوەی پێش سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بگەیەنرێت بە هاونیشتمانیان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئامادەکاریی باشمان کردووە بۆ دابەش کردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیان و ئەمساڵ زووتر نەوت دابەش دەکرێت و سەرەتا پرۆسەکە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێ دەکات.
پارێزگاری هەولێر باسی شێوازێکی نوێی دابەشکردنی سووتەمەنی بەسەر هاونیشتمانیان دەکات و دەڵێت، پرۆژەیەکی تایبەتمان ئامادە کردووە بۆ دابەش کردنی سووتەمەنی، (نەوتی سپی، بەنزین، گاز) و لەڕێگەی پسوولەی تایبەت لە بەنزینخانەکان بە هاونیشتمانیان دەدرێن.
- پرۆژەکە لە قۆناغی تەندەرینگە و نازانین بۆ ئەمساڵ فریا دەکەوین یان نا، بەڵام بێگومان بۆ ساڵی داهاتوو پرۆژەکە جێبەجێ دەکەین.
- بۆ دابەش کردنی نەوتی سپی ئامادەیی باشمان کردووە، ئەمساڵ نەوت زووتر دابەش دەکرێت، سەرەتا نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت.
- نرخی نەوت لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دیار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت