
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم داوا لە دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان دەکات تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ڕێککەوتی 22ـی 9ـی 2025، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری گەرمیان لەناو باخەکەی لە گوندی ئۆمەربلی کفری کوژرا.
لێدوانی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی ڕووداوەکە دەڵێت، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت. ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بوو و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، "پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن".
لەلایەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





