لە سلێمانی تەقە لە بنکەیەکی پۆلیس دەکرێت و تەقەکەرەکان دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 23 ئەیلوول

وێنەی ئەو دوو تەقەکەرەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران
ئاڤا نیوز
تەقە لە پۆلیسی چوارچرا لە شاری سلێمانی کرا و بەهۆیەوە دوو کارمەندی پۆلیس بریندار بوون و زیانی مادی بە بینای بنکەکە گەیشت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایش توانیان تەقەکەرەکان دەستگیر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو ڕێککەوتی 23ـی 9ـی 2025، دوو کەسی نەناسراو بە ماتۆرسکیلێکەوە نزیکەی پێنج خولەک تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کردووە. پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، تەقەکەرەکان دەموچاوی خۆیان داپۆشیبوو. بەپێی شایەدحاڵەکان، لە کاتی تەقەکردنەکەدا دروشمی "الله اکبر" یان گوتووەتەوە.
بەهۆی تەقەکردنەکە، زیانی مادی بە بینای بنکەکە گەیشتووە و شوشە و کەلوپەلەکانی بیناکە داڕووخاون. لە ئەنجامدا دوو ئەندامی پۆلیس بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چوارچرا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای هەڵاتنیان لە شوێنی ڕووداوەکە، تەقەکەرەکان لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراون و ڕادەستی ئۆپراسیۆنی سلێمانی کراون.
چۆمان مەحمود، پەیامنێری ئاڤا، هەوڵیدا پەیوەندی بە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بکات بۆ وەرگرتنی لێدوانی فەرمی و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- ڕاپۆرت
- 46 خولەک لەمەوپێش
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
40 خولەک لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
46 خولەک لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی لیژنەیەک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران





