ئاڤا نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی دەڵێت، دەستیان بەسەر نزیکەی هەزار قوتوو (997 پاکەت و قوتوو) سریلاکی منداڵانی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، کە بازرگانێک ویستوویەتی بە فێڵ و بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ سریلاکی نوێدا بیانخاتە بازاڕەوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ساڵح، نوێنەری تەندروستیی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەم سریلاکانەمان لە کۆگایەکدا دۆزیوەتەوە. خاوەنەکەی ویستوویەتی لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە و فێڵێکی بەکارهێناوە بەوەی چەند دانەیەکی ماوەبەسەرچووی تێکەڵی کارتۆنێک سریلاکی نوێ کردووە."
زانیاریی زیاتر: سەرجەم پاکەت و قوتووە دەستبەسەرداگیراوەکان ماوەکەیان بەسەرچووە و ئەگەر بخرابانەتە بازاڕەوە، مەترسییەکی گەورەی تەندروستییان بۆ منداڵان دروست دەکرد لەبری ئەوەی یارمەتیدەر بن بۆ گەشەیان.
ئەمەش بزانە: سریلاک خواردنێکی گرنگە بۆ گەشەی منداڵان و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزایە. بەڵام خواردنی سریلاکی ماوەبەسەرچوو دەتوانێت ببێتە هۆی ژەهراویبوون، تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە، سکچوون، ڕشانەوە و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی گەورەتری تەندروستی.
لەلایەکی دیکە: هیوا ساڵح ئاماژەی بەوەشدا کە: "هەموو سریلاکەکان لەناودەبەین و خاوەنەکەشی دەدرێت بە دادگا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی؛ مەرجەعێک بۆ كورد بە كردار
- ڕاپۆرت
- 47 خولەک لەمەوپێش
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
41 خولەک لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
47 خولەک لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوک ئۆیل کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە ئەمریکا دەفرۆشێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ئەندامی لیژنەیەک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران





