ئاڤا زانیاریی لهبارهی هەڵمەتی دهستبهسهرداگرتنی ماتۆڕسكیل له ههولێر دەخاتەڕوو
- کوردستان
- 23 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی مەفرەزەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل و پاسکیلە بێ ژمارە و بێ سەرەتاکان، ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکی زۆری لەناو ماتۆڕسواران و پاسکیلسواران دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، مەفرەزەیەکی پۆلیس و هاتووچۆ بە کرێنەوە چوونەتە ناو بازاڕی شاری هەولێر، ئەمەش وای کردووە هیچ خاوەن ماتۆرسکیلێکی بێ ژمارە نەتوانێت بەو ناوچەیەدا تێپەڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر لە ماتۆرسواران داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت و گلەیی خۆیان دەربڕیوە. هەندێکیان باس لەوە دەکەن کە کاسبکارن و بە ماتۆرسکیلەکانیان کار دەکەن، بەڵام ئێستا بەهۆی هەڵمەتەکەوە ناتوانن بچنە ناو بازاڕ و بێکار ماونەتەوە، چونکە بە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکانیان دەستیان بەسەر دەگیرێت.
هەندێکی دیکە ئاماژە بەوە دەدەن کە ماتۆرسکیلەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی هاوردە کراون و خاوەنی مەنەفێست و بەڵگەنامەی فەرمین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ئەمەش پرسیاری گەورەی دروست کردووە لەسەر ڕێکارەکانی دەستبەسەرداگرتن.
کۆمەڵێکی تری ماتۆرسواران داوا دەکەن کە ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو ماتۆرسکیلانە بدۆزرێتەوە کە بێ سەرەتا و بێ ژمارەن، وەک پێدانی ماوەیەک بۆ گۆڕینی ماتۆرسکیلەکانیان یان ژمارەیان پێ بدرێت بە شێوەیەکی یاسایی.
عەقید هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "هەر ماتۆرسکیلێک بە یاسایی هاوردە کرابێت و مەنەفێستی هەبێت، دەستی بەسەردا ناگیرێت و کێشەی نییە." بەڵام جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: "ئەوانەی بێ سەرەتا و بێ ژمارەن، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، لە هەر شوێنێک ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





