
ئالان یوسف تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی گوندی کواوای سەر بە قەزای پێنجوێنە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن گیانی لەدەست دا، قایمقامی پێنجوێن لەوبارەیەوە دەڵێت، "کار بۆ ئەوە دەکەین کە بە شەهیدی ژینگە بناسرێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 30-8-2025، ئاگرێکی گەورە لە شاخی قەڵا کچێ لە سنووری پێنجوێن کەوتەوە، دوای 24 کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگە و خەڵکی خۆبەخشی دەڤەرەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام دوو خۆبەخش بە سەختی برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی 'ئالان یوسف'ی تەمەنی 25 ساڵ کە خەڵکی گوندی کواوا سەر بە قەزای پێنجوێنە گیانی لەدەست دا.
قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی پێنجوێن دوو کەس بریندار بوون، ئاڵان یوسف زیاتر لە 50٪ی جەستەی سووتابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای زیاتر لە 20 ڕۆژ گیانی لەدەست دا، ئەوی دیکەیان ناوی بێستوون عەبدوڵڵایە کە بریندارەکەی دیکەیە و لە ژێر چاودێریی چڕەدایە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.
هەنگاوی داهاتوو؛ قایمقامیەتی پێنجوێن کار بۆ بە شەهید ناساندنی ئالان یوسف، وەکو شەهیدی ژینگە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆ بابەتەکە تاوتوێ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






