
ساتی دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دەکرێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانی بنکەکان بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، کۆمیسیۆنیشی لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد نەجاڕ، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو کارتە نوێیانەی گەڕاوەنەتەوە 90 هەزار و 78 کارت دەبێت، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەیان سەردانی بنکەکان بکەن، کە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو سێی دوای نێوەڕۆ کراوەن.
گوتیشی، نزیکەی 16 هەزار کارتی ساڵی 2020 و 2021 لە بنکەکانمان ماون ئەوانیش ئامادەن و هاووڵاتیان دەتوانن وەریانبگرنەوە.
زانیاریی زیاتر: وەرگرتنەوەی کارت لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت سەردانی بنکەکان بکەن لە شار و شاروچکەکان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارتانەی ئێستا بە هاووڵاتیان دەدرێنەوە وهجبهی یهکهمن کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و دابەشکردنەکە لەڕێگەی بنکەکانی تۆمارکردنەوە دەبێت، تیمە گەڕۆکەکانیش بەمەبەستی ئاسانکاری و خێراکردنی پڕۆسەکە دەنێردرێنە ناوچە جیاوازەکان بۆ گەیاندنی کارتەکان بە دەنگدەران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





