
کەسێک کە کەلەپچە کراوە و ڕەوانەی زیندان کراوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چوار تیکتۆکچیان بە تۆمەتی بابەتی ناوزڕاندن و لادان لە بەها کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو تیکتۆکچیانە لەلایەن پۆلیس دەستگیر نەکراون بەڵکو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیکەوە دەستگیر کراون و نەهێنراونەتە بنکەکانی پۆلیس.
لەلایەکی دیکەوە: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا، ڕایگەیاند، دوو لە تیکتۆکچییەکان لەسەر بابەتی ناوزڕاندن دەستگیر کراون و دوو کەسەکەی دیکە لەسەر لادان لە بەها کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کراون، تیکتۆکی هەر چوار کەسە داخراوە و لێکۆلینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوو لە تیکتۆکچییەکان لە لایڤی ڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لە کەسانی ناسراو کردووە کە وێنەی نەشیاویان بڵاو دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا ناو و ناسنامەی ئەو تیکتۆکچییانە نەزانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






