قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول

دیمەنی دوای ڕێککەوتنەکە. وینە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
سندووقی قەتەر بۆ گەشەپێدان ڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد بۆ پێشخستنی بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی لە خزمەت گەشەپێدان و مرۆڤایەتیدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی دانوستانی نێوان قەتەر و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، دواجار ئەو دوو لایەنە ڕێککەوتنێکیان کرد بەشێوەیەک قەتەر دەتوانێت وزەی ئەتۆم لە بوارە جیاوازەکانی وەکو زانست و توێژینەوە و تەندروستی و کشتوکاڵ و چەندین بواری دیکەی ئاشتیانە بەکاربهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەریەم بنت عەلی بن ناسر ئەلمسنەد، وەزیری دەوڵەت بۆ هاوکاری نێودەوڵەتیی لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە بوارەکانی وەک چارەسەری شێرپەنجە و پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک و باشترکردنی بەروبووم دەگرێتەوە، هاوکات ڕێککەوتنەکە "وزەی پاک و کەم کاربۆن، بەرەو داهاتوویەکی تەندروستتر و دادپەروەرتر و بەردەوامتر بۆ هەمووان" لەخۆدەگرێت.
زانیاریی زیاتر: لە 10ـی ئەیلوولدا قەتەر پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەربڕی لە پاڵپشتیکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لە بەکارهێنانی ئەتۆمی لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیای ئەتۆمی، پێشخستنی گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و زانیاری ئەتۆمی، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەو وڵاتانە لە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزە و تەکنەلۆجیای ئەتۆمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەین بۆ کڕینی ئاو لە هەر وڵاتێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ ڕێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم






