ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنی کێڵگەی کۆرمۆر و سیستەمی بەرگری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەماوەی سێ ساڵ 11 جار هێرش كراوەتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەشێك لە هێرشەكان زیانی گەورەیان بۆ كێڵگەكە هەبووە، ئاڤا وردەكاریی هێرشەكان بڵاو دەكاتەوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی سێ ساڵ، 11 هێرش کراونەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەهۆیانەوە زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر کێلگەکە کەوتووە، بەهۆی زیانەکانی دوایین هێرشیش فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا سیستەمی بەرگری بۆ کێلگەکە دابنرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەکانی ئاڤا، هێرشەکان لە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025 بەم شێوەیە بووە:
٠ لە ساڵی 2022 دا پێنج جار لە چەند کاتێکی جیاواز هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکە.
٠ لە ساڵی 2023 دا سێ هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکە.
٠ ساڵی 2024 هێرشەکان گەیشتنە ئاستی مەترسیدار بە تایبەت هێرشەکەی مانگی نیسان، کە لە 7ـی نیسان دا ، کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارە، کێڵگەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی خۆکوژییەوە کرایە ئامانج بەھۆیەوە چەند کرێکارێکی بیانی کوژران و برینداربوون.
٠ ساڵی 2025 هێرشەکان بەردەوام بوون، لە 2ـی شوباتی 2025، کێڵگەی کۆرمۆر لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشی کرایە سەر، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
لە 24ـی مانگی ڕابردوودا درۆن بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕایەوە و لەلایەن پاسەوانانی کێڵگەکە تەقەی لێ کراوە دوورخرایەوە.
لە ڕۆژی 26ـی 11ـی 2025 دا کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕیژکراو، هێرش کرایە سەر کێڵگەکە و بەگەورەترین و مەترسیدارترین هێرشەکانی سەر ئەو کێڵگەیە دادەنرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە ئەنجامی دوایین هێرش بۆ سەر کۆرمۆر هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەکەدا وەستاو زیانێکی ماددی زۆری لێ کەوتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا دابەزی بۆ هەزار و 500 مێگاوات و بەشێکی کارەبای 24 کاتژمێری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی کوژایەوە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ هەناردەکردنەوەی غاز دەستی پێ کردەوە و کارەبای 24 کاتژمێری ئاسایی بووەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: دوای ئەم ڕووداوە، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆری بڵاوکردەوە لە بڕگەی ڕاسپاردەکان ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





