
دیمەنی ژمارەیەک کارتی نیشتمانی هاووڵاتیان
ئاڤا نیوز
ئەو سزادراوانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی هەرێمی کوردستان زیندانین، کارتی نیشتمانیان بۆ دەردەهێنرێت و لەناو چاکسازییەکان مامەڵەکانیان بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر سزادراوان لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبوایە کەسێک بە بریکاری سزادراوەکە مامەڵەکانی بۆ ڕایی بکات، پەنجەمۆر و وێنەی ڕووخساریش لەلایەن فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانی لە نێو چاکسازییەکان وەردەگیرا.
لە بەرامبەردا هاوشێوەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بە شێوەی VIP بڕی 250 هەزار دینار بۆ هەر مامەڵەیەک وەردەگیرا ، لە کاتێکدا لە عێراق بڕی پارەکە تەنیا شەش هەزار دینارە، بەڵام دوای هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا هاوشێوەی سزادراوانی عێراق کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوانی هەرێمی کوردستان دەربهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەربهێنین و مامەڵەکانیش لەنێو چاکسازییەکان جێبەجێ دەکرێن، بەبێ ئەوەی هیچیتر ئەو 250 هەزار دینارەیان لێوەربگیرێت.
"هەر سزادراوێک کارتی نیشتمانی نەبێت مامەڵەکانی بۆ تەواو دەکەین کارتی نیشتمانیان بۆ دەردەهێنین و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دەکەین."
"ئەمڕۆ گشتاندنمان بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن."
شێوازی جێبەجێکردن: لە هەر شارێک (هەولێر، دهۆک، سلێمانی) تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی شارەکە تیمێک دەنێرێت بۆ چاکسازییەکانی شارەکە و مامەڵەی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان دەکات.
ئەمەش بزانە: لەو بڕیارە دوو هەزار و 335 سزادراو سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






