
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە چەکی ئەتۆم ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئێران هیچکات بەدوای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمییەوە نەبووە و ناشبێت."
چیڕۆکی سەرەکی: لە ژێر دروشمی "پێکەوە باشترین" ڕۆژانی 23 بۆ 29 ئەیلوول 2025 کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەگای سەرەکی لە نیویۆرک هەشتاهەمین خولی خۆی ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە وتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند "من جارێکی دیکە لە بەردەم ئەم ئەنجوومەنە ڕایدەگەیێنم کە ئێران هیچکات بەدوای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمییەوە نەبووە و ناشبێت."
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمریکا وێستگە ئەتۆمییەکانی بۆردومان کرد و یەکێتیی ئەوروپاش سزای بەسەردا سەپاندووە.
ئەمەش بزانە: بەرپرسانی ئێران پێشتریش چەندینجار ڕەتیان کردووەتەوە کە چەکی ئەتۆمییان بوێت و تەنانەت فەتوای حەرامکردنی هەوڵدان بۆ دروستکردن، هەبوون و بەکاربردنی چەکی ئەتۆمییان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





