كرێی كارەبای نیوەی هاووڵاتیانی كوردستان لە مانگێکدا كەمتر لە 27 هەزار دینار گەڕاوەتەوە
- کوردستان
- 24 ئەیلوول

گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
بۆ مانگی هەشت، نیوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی ڕووناكیدا، کەمتر لە 27 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە، بەراوردی نێوان شارەكانیش، پسوولەی كارەبا لە شاری سلێمانی، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان كەمترین بووە.
وێنە گەورەكە: مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی كارەبای 24 كاتژمێری ڕاگەیاند. تاوەکو ئەمڕۆ، نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی کە دەکاتە زیاتر لەنیوەی هاووڵاتیانی کوردستان پرۆژەكەیان پێ گەیشتووە، تا كۆتایی ساڵی 2026ـش، پرۆژەكە بە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناكی، بەڵێنی ئەوەی بە هاووڵاتیان دا كە لەگەڵ ئەوەی لە كارەبای 24 كاتژمێری سوودمەند دەبن، چەند ئەوەندەی پێشوو، كرێی كارەبایان لەسەر كەم دەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی پسوولەی كارەبا بۆ مانگی هەشت، تێكڕای كرێی مانگانەی كارەبای ماڵان 27 هەزار دینارە، بەجۆرێك هەولێر؛ 37 هەزار، سلێمانی؛ 15 هەزار، دهۆك؛ 38 هەزار دینار.
هەرچی كرێی كارەبای شوێنە بازرگانییەكانە، تێكڕای كرێی مانگانە 79 هەزار دینار بووە، هەولێر؛ 88 هەزار، سلێمانی؛ 72 هەزار، دهۆك؛ 67 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






