لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە هەولێر هاووڵاتیەک هەزار و 180 ئۆتۆمبێلی بەناوەوەیە، ئەو هاووڵاتیە ئێستا کۆچی دوایی کردووە و کێشەی یاسایی بۆ خاوەنی ئەو ژمارە زۆرەر ئۆتۆمبێلە دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: مردنی هاووڵاتیەک بەهۆی کۆرۆناوە لە شاری هەولێر، کە خاوەندارێتی هەزار و 180 ئۆتۆمبێل بە ناویەوە بووە، بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی یاسایی ئاڵۆز بۆ دەیان هاووڵاتی دیکە. ئەم هاوڵاتییە کۆچکردووە، کە پێشتر لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کاری کردووە، بەهۆی متمانەپێکردنەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی برادەرانی و پێشانگاکانی بە ناوی خۆیەوە کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ کامیان هی خۆی بن.
بەدواداچوونی ئاڤا: هۆکاری سەرەکیی تۆمارکردنی ئەم ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێل بەناوی ئەم هاوڵاتییە کۆچکردووەوە، بۆ خۆدزینەوە بووە لە باج و ڕسووماتی زۆر. خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئۆتۆمبێلەکان، کە زۆربەیان خاوەنی پێشانگا و بازرگان بوون، بۆ ئەوەی خەرجییەکانیان کەم بکەنەوە و مامەڵەکان خێراتر بکەن، ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی ئەو هاووڵاتیەوە کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا دوای مردنی ئەم هاووڵاتیە، ئەو هەزار و 180 کەسەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی ئەوەوە بووە، تووشی کێشەیەکی گەورە بوون. ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بنەڕەتدا بە ناوی ئەم کەسەوە تۆمارکراون و خاوەندارێتییان لە ڕووی یاساییەوە بە ناوی ئەوە. هەرچەندە خاوەنە ڕاستەقینەکان دەڵێن کە متمانەیان پێی هەبووە و چاوەڕێیان کردووە لە کاتێکی گونجاودا ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناوی خۆیانەوە بکەن، بەڵام ئێستا بەهۆی مردنی، ناتوانن بە ئاسانی ئۆتۆمبێلەکانیان بفرۆشن یان بە ناوی خۆیانەوە بکەن.
بەپێی یاسا، ئێستا ئەم هەزار و 180 ئۆتۆمبێلە بە میرات دەمێننەوە بۆ دوو منداڵە بچووکەکەی هاوڵاتییە کۆچکردووەکە. واتە، هەر کەسێک بیەوێت ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بفرۆشێت یان بە ناوی خۆیەوە بکات، دەبێت بەشێک لە نرخی ئۆتۆمبێلەکە وەک مافی میرات بدات بە منداڵەکانی ئەو هاوڵاتییە کۆچکردووە. ئەمەش کێشەیەکی دارایی و یاسایی گەورەی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دروست کردووە.
چارەسەرەکان: تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بریتییە لەوەی دادگا بێتە سەر هێڵ و بڕیارێکی تایبەت دەربکات بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکان، بەڵام ئەمەش پڕۆسەیەکی درێژخایەن و ئاڵۆز دەبێت و پێویستی بە بەڵگەنامەی زۆر هەیە بۆ سەلماندنی خاوەندارێتی ڕاستەقینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت